وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: نرخی گۆشتی سوور بۆ 15,000 دینار دادەبەزێت

گۆشتفرۆشێکی سلێمانی؛وێنە: SNN
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لە هەوڵەکانیان بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور بەردەوامە و بەڕێوەبەری فەرمانگەی سامانی ئاژەڵیش لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت:” نرخی کیلۆیەک دەبێت بە 12-15 هەزار دینار”.
وەلید محەمەد، بەڕێوەبەری فەرمانگەی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، خاوەن ئاژەڵەکان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بۆ گرانبوونی ئالیک دەگەڕێننەوە، بەڵام ئەوە پاساو نییە، چونکە ئەگەر کیلۆی گۆشت بە 10 هەزاریش بفرۆشن هێشتا هەر قازانجیان بۆ دەکات.
وەلید محەمەد، هۆکاری ڕاستەقینەی نرخی گۆشتی گەڕاندەوە بۆ قۆرخکاری خاوەن ئاژەڵەکان و ئاماژەی دا بەوەی ئەم دیاردەیە لەگەڵ نزیکبوونەوە لەگەڵ بۆنەکانی وەک ڕەمەزان، جەژنەکانی ڕەمەزان و قوربان و سەردانی عاشورا زیاد دەکات و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ گل دەدەنەوە.
دەشڵێت:”کۆمەڵێک ڕێکاریان بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشت گرتووتەوە بەر، کە بریتین لە هاوردەکردنی 65 هەزار گوێرەکە کە گەیشتوونەتە عێراق، هەروەها هێنانی 19 هەزاری دیکە لە بەرازیلەوە کە بەسەر بەسڕە، نەجەف، بەغدا و میساندا دابەش کراون و بەم زووانە ئاژەڵی دیکەش هاوردە دەکرێت و پێشم وایە بەم نزیکانە نرخی گۆشت بۆ 12-15 هەزار دینار دابەزێت”.
More News
-
بۆ دابینکردنی مووچە عێراق هانا بۆ قەرزکردن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبات
16 hours لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت
20 hours لهمهوپێش -
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
20 hours لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرابوو
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بۆ دابینکردنی مووچە عێراق هانا بۆ قەرزکردن لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبات
16 hours لهمهوپێش -
کەشناسی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت
20 hours لهمهوپێش -
پلاتفۆڕمی باینانس هاککرا و 6.3 ملیار دۆلاری لێ دزرا
20 hours لهمهوپێش



