وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا بەناردنی 130 ملیار دیناری بۆ هەرێم

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
كەمێك پێش ئێستا وەزیری دارایی عێراق واژووی كۆتایی لەسەر ناردنی بڕی 130 ملیار دینار كرد كە بۆ مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی و خانەنشینی شارستانی دیاریكراوە، هاوكات هەر ئەمڕۆ یان سبەی واژوو لەسەر ناردنی بڕیكی دیكە پارە دەكرێت بۆ ئەوەی مووچەی چەند وەزارەتێکی تر ڕەوانەبکرێت كە وردبینیان تەواوبووە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسیكی وەزارەتی دارایی هەریم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ بەشێك لەو لیستە خراوەتە بەردەم تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كە وردبینی كراوە و پلەی كۆتایی وەرگرتووە لە وردبینكردن، وەزیری دارایش هەر لە دوای بینینی لیستەكە واژووی لەسەر ناردنی بڕی 130 ملیار دنیاركردووە كە بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم لە هەولێر.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕی 130 ملیار دینارەی كە واژووی لەسەر كراوە تەنها بۆ مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی و هەروەها خانەنشینی شارستانییە، هاوكات پێدەچێت هەر ئەمڕو یان سبەی واژوو لەسەر ناردنی بڕێكی دیكە پارە بكرێت بۆ وەزارەتەكانی دیكەی هەرێم.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا دیار نییە وەزارەتی دارایی هەرێم چۆن دەستدەكات بە دابەشكردنی مووچە بۆ ئەومەبەستەش دەبێت وەزارەت كۆبوونەوە بكات و بڕیار لەوبارەیەوە بدات.
More News
-
نرخی زێڕ دابەزی
14 hours لهمهوپێش -
لە کۆبانێ چی ڕوویدا؟
16 hours لهمهوپێش -
له پارێزگایهكی عێراق بههۆی نۆرەی بهنزینهوه كهسێك كوژرا
16 hours لهمهوپێش -
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
September 11, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ دابەزی
14 hours لهمهوپێش -
لە کۆبانێ چی ڕوویدا؟
16 hours لهمهوپێش -
له پارێزگایهكی عێراق بههۆی نۆرەی بهنزینهوه كهسێك كوژرا
16 hours لهمهوپێش



