وەزارەتی دارایی عێراق لە بارەی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیارێکی دەرکرد

SNN
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دا، بە بێ کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکە فیدراڵییەکان، چیتر مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەنێرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئازار، وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوێکی دەربارەی ناردنی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەسەر بنەمای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام بۆ مانگی ئادار بە بێ تەواوکردنی ڕێکارەکانی کردنەوەی هەژماری بانکی، مووچە نانێرن.
ئاماژە بەوەکراوە، وەزارەتی دارایی عێراق بەرپرسیارێتی ڕاستی و وردیی ئەو زانیارییانەشی خستووەتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە لیستی مووچەدا بۆ بەغدای ناردووە و بەرپرسیاریشە لەوەی پارەکە بداتە مووچەخۆران.
لەلایەکی ترەوە، داوای لە کۆمپانیای سۆمۆ کردووە لە ئاستی پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە ماددەکانی 11 و 12ی یاسای بودجە ئاگاداری بکاتەوە کە تایبەتن بەو بڕە نەوتەی دەبێت ڕادەستی وەزارەتی نەوتی بکات، کە پێویستە هەموو 25ی مانگێک زانیارییان لەوبارەیەوە بۆ رەوانە بکات.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەریم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ بەشێك لەو لیستە خراوەتە بەردەم تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كە وردبینی كراوە و پلەی كۆتایی وەرگرتووە لە وردبینكردن، وەزیری دارایش هەر لە دوای بینینی لیستەكە واژووی لەسەر ناردنی بڕی 130 ملیار دنیار كردووە كە بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم لە هەولێر.
هاوکات، ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق 130 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، پارەکە تایبەتە بە مووچەی خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی، ئەمەش یەکەمجارە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە جیا بنێرێت.
More News
-
وەزارەتی دارایی مۆڵەتی کۆتایی بۆ تۆمارکردن لە “هەژماری من” دیاریدەکات
4 hours لهمهوپێش -
پەرلەمانی عێراق بۆ یاسایی خانەنشینی بەنیازی ئەم کارەیە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزارەتی دارایی مۆڵەتی کۆتایی بۆ تۆمارکردن لە “هەژماری من” دیاریدەکات
4 hours لهمهوپێش -
پەرلەمانی عێراق بۆ یاسایی خانەنشینی بەنیازی ئەم کارەیە
5 hours لهمهوپێش



