
SNN
هاووڵاتیانی رووسیا دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و لە نێوان چوار کاندیددا، سەرۆکی داهاتووی وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن و پێشبینی دەکرێت ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ئێستا ماوەی شەش ساڵی دیکە لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیا دەستیپێکرد و 114 ملیۆن کەس مافی بەشداریکردنیان لەو دەنگدانەدا هەیە و پرۆسەکە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.
جگە لە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ئێستا هەریەک لە لیۆنید سلوتسکی، لە پارتی ئازادیی دیموکراتی، ڤلادیسلاڤ داڤانکۆڤ لە پارتی خەڵکی نوێ و نیکۆلای خاریتۆنۆڤن، لە پارتی کۆمیونیست خۆیان کاندید کردووە.
هەڵبژاردنەکە لەو ناوچانەی ئۆکرایناش بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن رووسیاوە کۆنترۆڵکراون.
ڤلادیمیر پوتین بە چانسی یەکەمی سەرکەوتن لەم هەڵبژاردنەدا دادەنرێت و لە وەها ئەگەرێکدا تا ساڵی 2030 سەرۆکایەتی رووسیا دەکاتەوە.
لەم هەڵبژاردنەدا هیچ بەرهەڵستکارێک رکابەری پوتین ناکات و سەرجەم رکابەرە سەرسەختەکانی یان لە زیندانن، یان لە تاراوگەن یاخود گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی دوایین هەمواری دەستوور لە رووسیا، پوتین لە ئەگەر سەرکەوتنی دەتوانێت لە هەڵبژاردنی 2030شدا خۆی بپاڵێوێتەوە و تا 20236 لەو پۆستەدا بێت.
More News
-
پەنا بۆ دادگا دەبەم و ڤیدیۆکە دەستکاریکراوە
2 hours لهمهوپێش -
کارێک بۆ ئەردۆغان دەکەم دڵی زۆر خۆش دەکەم
3 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
پەنا بۆ دادگا دەبەم و ڤیدیۆکە دەستکاریکراوە
2 hours لهمهوپێش -
کارێک بۆ ئەردۆغان دەکەم دڵی زۆر خۆش دەکەم
3 hours لهمهوپێش



