“وەزیرەکانی یەکێتی دەنگیان بە دواخستنی دابەشکردنی مووچە نەداوە”

SNN
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی هۆكاری بەشداری نەكردنی قوباد تاڵەبانی لەكۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت، وەزیرەکانی یەکێتی دەنگیان بە دواخستنی دابەشکردنی مووچە نەداوە.
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ڕایگەیاند، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت لە دەرەوەی وڵاتەو بەشداری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو وەزیرانەی یەكێتیش كە بەشداری كۆبوونەوەكەیان كردووە لەگەڵ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەراندا بوون و دەنگیان بە دواخستنی نەداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتی لەگەڵ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەراندایە.
حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو بڕەپارەیەی بەغدا ناردوویەتی بەشی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان ناکات، هەبۆیە ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاردرا مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکرێت تاوەکو بەغدا مووچەی ھێزە ئەمنییەکان دەنێرێت.
More News
-
پەنا بۆ دادگا دەبەم و ڤیدیۆکە دەستکاریکراوە
4 hours لهمهوپێش -
کارێک بۆ ئەردۆغان دەکەم دڵی زۆر خۆش دەکەم
4 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
پەنا بۆ دادگا دەبەم و ڤیدیۆکە دەستکاریکراوە
4 hours لهمهوپێش -
کارێک بۆ ئەردۆغان دەکەم دڵی زۆر خۆش دەکەم
4 hours لهمهوپێش



