
مووچە
SNN-
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەغدا تا ئێستا هیچ داواکارییەکی فەرمی پێشکەشی سندوقی نێودەوڵەتیی دراو نەکردووە بۆ وەرگرتنی قەرز، بەڵام هۆشداری دەدات کە بەهۆی جەنگی ناوچەکەوە، ٪٨٥ی هەناردەی نەوتی وڵات لە گەرووی هورمزدا ڕووبەڕووی مەترسی و دڵەڕاوکێی نێودەوڵەتی بووەتەوە و دۆخی ناوچەکە کاریگەریی قورسی لەسەر ئابووریی عێراق دروستکردووە.
مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیی نێوان بەغدا و سندوقی نێودەوڵەتیی دراو (IMF)ی ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق وەک ئەندامێکی چالاک پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ سندوقەکەدا هەیە و ساڵانە دوو جار تیمی حکومەت بۆ ڕاوێژ و هەڵسەنگاندن لەگەڵیان کۆدەبێتەوە، لە ئێستاشدا عێراق تەنها سوود لە هاوکارییە تەکنیکییەکانی سندوقەکە وەردەگرێت و هیچ بەرنامەیەکی نوێ بۆ وەرگرتنی قەرزی دارایی لە ئارادا نییە.
ڕاوێژکارەکەی سەرۆک وەزیران هۆشدارییەکی توندی دا لەبارەی کاریگەریی جەنگ و گرژییەکانی ناوچەکە و ڕایگەیاند، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، چونکە بەشێکی هەرە زۆری بەرهەمی نەوتی وڵات بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت و هەرجۆرە پەککەوتنێکی ئەم ڕێڕەوە، زیانی گەورە بە بودجەی گشتی دەگەیەنێت، سندوقی نێودەوڵەتیی دراویش نیگەرانیی قووڵی لەسەر دۆخی جیۆپۆلیتیکی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕیوە.
سەبارەت بە ئەگەری قەرزکردن لە داهاتوودا، مەزهەر محەممەد ساڵح ڕوونی کردەوە کە ئەگەر عێراق پەنا بۆ قەرز ببات، دەبێت وەک بەشێک بێت لە بەرنامەیەکی چاکسازیی گشتگیر بۆ پشتیوانیی بودجە یان کەرتی تەندروستی و پەروەردە، بەڵام لە ئێستادا پێویستیی هەرە لەپێشینەی عێراق ڕاگرتنی جەنگە لە ناوچەکەدا، تاوەکو کاریگەرییە خراپەکانی لەسەر پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت کۆتایی پێبێت.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش



