
دیناری عێراقی
SNN
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای دەکات، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 6 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەت و وابڕیارە سبەینێ چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
لە راگەیەنراوەکەی وزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 6 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکاریەکە.
ئاماژەی بەوەکردووە، دوای تەواوبوونی رێکارەکان سبەینێ چوارشەممە 22ی تەمموز دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەش ئاشکرایکردووە، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ ناردنی هاوکارییەکە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی دوایین داتای وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ هاوکاریی مانگی 11ی 2025، زیاتر لە 97%ی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی ‘هەژماری من’ەوە هاوکاریی هاوپەیمانانیان وەرگرتووە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



