
SNN
ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویكردووەتەوە، تا ئەوکاتەی ئەمریکا بەردەوام بێت لە دوژمنکارییەکانی، دۆخی گەرووی هورمز وەک خۆی دەمێنێتەوە و هیچ مۆڵەتێکیش بە کەشتیەکان نادرێت بۆ تێپەڕبوون بەم رێڕەوە ئاوییە ستراتجییەدا.
سەرچاوەكە ئاماژە بەوەدەكات، هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆنترۆڵی بە تەواوەتی گەرووی هورمزیان كردووە و هەر بڕیارێک بۆ کردنەوەی یان بەردەوامی كۆتوبەندەكان لەسەر تەنها لەسەر بنەمای رەچاوکردنی ئەمنی و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دەبێت و ئەم دۆخە وەک خۆی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی ئەمریکا بەردەوام بێت لە هەڕەشە و کردەوەی دوژمنکارانە.
جەختیشكردووە لەوەی، بەرپرسیارێتی هەر پەککەوتنێکی ئاسایشی دەریایی و لێکەوتەکانی لە ئەستۆی ئەو لایەنانەدایە کە لە رێگەی کردەی سەربازی و سیاسەتی گێچەڵكردنەوە ئاسایشی هەرێمیان خستۆتە مەترسییەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



