
مووچە
SNN-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان هەنگاوەکانی بۆ جێبەجێکردنی پابەندییە داراییەکان خێرا کردووە و پرۆسەی دروستکردنی لیستی مووچەی مانگی هەشت لە قۆناغی کۆتاییدایە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە هەفتەیەکە سیستەمی پەیڕۆڵ بۆ دروستکردنی لیستی مووچەی مانگی 8 کارا کراوە و یەکە ژمێریارییەکان لەم بوارەدا سەرقاڵی کارەکانیانن.
بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا بەشێکی زۆری یەکە ژمێریارییەکان توانیویانە لیستی مووچە ئامادە بکەن و پرۆسەکە بەردەوامە. چاوەڕوان دەکرێت تاوەکوو کۆتایی ئەم هەفتەیە سەرجەم لیستەکان بەتەواوی ئامادە ببن و ڕەوانەی بەغدا بکرێن.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



