
پارەی عێراقی
SNN-
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی هەرێمی کوردستان دەگاتە هەولێر، ئەوەش لەکاتێکدایە کە پرۆسەی کۆکردنەوەی داهات لەسەر ئاستی عێراق خەریکە دەگاتە قۆناغی کۆتایی.
بەپێی زانیارییە وردەکانی هەواڵەکە، تا ئێستا نزیکەی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆکراوەتەوە، و پرۆسەی کۆکردنەوەی پارە لە داهاتی عێراق تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت بۆ تەواوکردنی کۆی گشتیی شایستە داراییەکان.
شارەزایانی دارایی و سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەپێی هەموو ئەگەر و پێوەرەکان، ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممەی هەفتەی داهاتوو تەواوی بڕی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە دەگاتە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
جێی باسە، پارەکە بە لێبڕینی 120 ملیار دینارەوە ڕەوانەی هەولێر دەکرێت، بڕیاریشە دەستبەجێ دوای گەیشتنی پارەکە، خشتەی دابەشکردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕابگەیەندرێت تا کۆتایی بە چاوەڕوانیی فەرمانبەران بهێنرێت.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



