دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات

0
2

SNN-

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و تا ڕۆژی پێنجشەممە 24ی ئەیلوول، سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای 1ی تەمموزی 2024ەوە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 80 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر هەیە، کە بەشێوەی گرێبەست کاردەکەن و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە، دوێنێ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم گرێبەستەکان لەناو پڕۆژە یاسای بودجەی 2027 دەکرێنە هەمیشەیی.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this