جۆ کێنت: هیوادارم دیپلۆماسییەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێنێتەوە

SNN-
بەڕێوەبەری پێشووی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ئەمریکا سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ تاران بە گرنگ ناودەبات و هیوا خواست دیپلۆماسییەتی سەرۆکی یەکێتی ببێتە هۆی گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە.
لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا، جۆ کێنت دیپلۆماسییەتی بافڵ جەلال لە تاران بە هەنگاوێکی ئەرێنی و پێویست لەقەڵەم دا، بەتایبەت لە سایەی ئاڵۆزییە بەردەوامەکانی ناوچەکە لە سووریا و ناوچەکەدا، ئاماژەی بەوەش کرد کە واشنتن هێشتا هێزە کوردییەکان وەک هاوپەیمانی سەرەکی و کاریگەری خۆی لە هاوکێشە ئەمنییەکاندا دەبینێت.
بەرپرسە پێشووەکەی ئەمریکا، کە لە سەرەتای ساڵی 2025ـەوە سەرۆکایەتیی ناوەندەکەی کردبوو، هێزەکانی پێشمەرگە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی بە کلیلی سەرەکیی سەرکەوتن لە جەنگی دژ بە داعش و پاراستنی هاوسەنگیی ئەمنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەژمار کرد.
ئەم لێدوانانەی جۆ کێنت هاوکاتە لەگەڵ سەردانی فەرمیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە بە یاوەریی شاندێکی باڵا سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە. ئامانجی سەرەکیی ئەم سەردانە بەکارهێنانی دیپلۆماسی و دیالۆگ بوو لەپێناو تاوتوێکردنی هاوکێشە ئەمنییەکان، هێورکردنەوەی گرژییە ناوچەییەکان و پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق.
More News
-
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
1 hour لهمهوپێش -
یەکگرتنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
2 hours لهمهوپێش -
پڕۆژەی ڕووناکی شێوازی قیستکردنی قەرزی کۆنی کارەبا ئاشکرا دەکات
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات
1 hour لهمهوپێش -
یەکگرتنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیەندرا
2 hours لهمهوپێش



