ئەحمەد حاجی ڕەشید: ڕێککەوتن لەسەر نرخی دۆلار کراوە و کەم ناکرێتەوە

ئەحمەدی حاجی رەشید
SNN-
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات کە گرانکردنی نرخی دۆلار بە ڕەزامەندی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بووە و نرخەکەش بەو شێوەی راگەیەندراوە جێگیر دەکرێت.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق چووەتە بەردەم هێزە سیاسیە كاریگەرییەكانی ناو ئیدارەی دەوڵەت و بە ڕوونی پێی وتوون دۆخی دارایی عێراق خراپەو چوار بژاردەمان لەبەرەدەمدایە ئێوە دیاری بكەن كامیان جێبەجێبكەین.
بژاردەکانیش بریتی بوون لەمانە:
یەكەم: داڕمانی دارایی عێراق
دووەم: مووچە كەم بكەینەوە
سێیەم: 45 رۆژ جارێک مووچە دابەش بکرێت
چوارەم: گۆڕانكاری لە نرخی دۆلاردا بكەین
ئەحمەدی حاجی ڕەشید وتیشی، کە وەزیری دارایی عێراق وتوویەتی یەكێك لەم بژاردانە هەڵبژێرن بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكەین، دیارە ئەوانیش بژاردەی چوارەمیان هەڵبژاردووە كە گۆڕانكارییە لە نرخی دۆلار لە (130) دینارەوە بۆ (150) دینار.
جەتیشی کردەوە کە ئەم گۆڕانكارییە بە پرس و راوێژ بووە بە هێزە سیاسیەكان و لەسەری رێككەوتوون، کاتێکیش ئێمە وەزیری داراییمان بینی لە لیژنەی دارایی هەموو بابەتەكەی بەووردی بۆ باسكردین.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
14 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
14 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 hours لهمهوپێش



