کەشناسی عێراق: شەپولێکی بارانبارین و هەورەبروسکە و دابەزینی پلەکانی گەرما ڕوو لە وڵات دەکات

بارانبارین
SNN-
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، وردەکاریی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و پێشبینی کرد شەپولێکی بارانبارین، هەورەبروسکە و دابەزینی پلەکانی گەرما ناوچە جیاوازەکانی وڵات بگرێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەکە، کەشوهەوای سبەی یەکشەممە بریتی دەبێت لە ئاسمانی هەور و نیمچە هەور لە سەرجەم ناوچەکان، لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند و هەورەبروسکە لە بەشەکانی ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ناوەڕاست. خێرایی با لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ناوەڕاست چالاک دەبێت و تۆز و غوبارێکی سووک دروست دەکات، هەروەها ئاستی بینین زۆر باش دەبێت (8-10) کم و لە کاتی باراندا کەم دەبێتەوە بۆ (5-7) کم.
پلەکانی گەرمای تۆمارکراو بۆ سبەی یەکشەممە:
دهۆک و سلێمانی: 29 پلە
هەولێر و نینۆوا: 32 پلە
ئەنبار و کەرکووک: 33 پلە
سەڵاحەدین: 35 پلە
بەغدا، بابل و کەربەلا: 36 پلە
دیالە و نەجەف: 37 پلە
دیوانییە: 38 پلە
واست و موسەننا: 39 پلە
مەیسان و زیقار: 40 پلە
بەسڕە: 41 پلە
کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو
ڕۆژی دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارانی کەم لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای ناوەڕاست، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاست ڕوو لە دابەزین دەکەن.
ڕۆژی سێشەممە بارانبارین و هەورەبروسکەی پچڕپچڕ لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی چوارشەممە کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانی کەم لە هەندێک ناوچە، و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە ناوچەی ناوەڕاست.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
42 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
42 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



