
بەشە خۆراک
SNN
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەل و خۆراک لە سلێمانی دەستکردن بە دابەشکردنی سەبەتەی شەشەمی خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییانی ڕاگەیاند. پرۆسەی دابەشکردنەکە بنکەکانی 261 تا 262 لە ناو شار و دەرەوەی شاری سلێمانی دەگرێتەوە و تایبەتە بە بەشەخۆراکی مانگی نۆی ساڵی 2026.
بەپێی خشتەی دابەشکردنەکە، بەشەخۆراکی هەر کەسێک پێکهاتووە لە سێ کیلۆگرام برنج، یەک کیلۆگرام شەکر، یەک لیتر زەیت، 400 گرام دۆشاوی تەماتە، لەگەڵ 500 گرام نیسک و 500 گرام لەتکە نۆک. پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە کە دەکاتە 11ی تشرینی یەکەمی 2026، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، هۆشداری دراوەتە بریکارەکانی خۆراک لە ناو شار و دەرەوەی شار کە لە کاتی دابەشکردندا ڕەچاوی کوالێتیی ماددەکان بکەن. جەخت لەوەش کراوەتەوە کە هەر ماددەیەک خراپ بوو و بەکەڵکی خواردن نەهات، نابێت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکرێت، بەڵکو دەبێت لە ماوەی سێ ڕۆژدا کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی بۆیان بگۆڕن.
More News
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
3 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
3 hours لهمهوپێش



