
وێەی چەکدارێکی داعش فۆتۆ | گووگڵ
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان، ژمارەیەک مۆڵگەی داعش-یان لە چیای قەرەچووغ بۆردوومانکرد و بەرپرسێکی سەربازیش زانیاری زیاتر ئاشکرا دەکات.
غازی فەیسەڵ سیان، فەرماندەی پێشمەرگە لە مەخمور بە SNNی راگەیاند: “کاتژمێر 8:30ی ئەمشەو تاوەکو ئێستا دوو فڕۆکەی جەنگیی هاوپەیمانان و دوو هێلیکۆپتەری جەنگی بەچڕیی بناری شاخی قەرەچوغ بەرامبەر گوندەکانی چوارگۆمان، بەردەسپی و عەلیەڕەش بۆردووماندەکەن کە بارەگای سەرەکی چەکدارانی داعشی لێیە”.
وتیشی: “لەم هەفتەیەدا ئەمە دووەمجارە مۆڵگەکانی داعش لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بۆردوماندەکرێت و پێشتر هەشت چەکداری داعش بەهۆیەوە کوژرابوون، بەڵام ئێستا روون نەبۆتەوە کە چەندی تریان لێ کوژراوە”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



