لەکەناراوەکانی لیبیا هێزی دەریاوانی یۆنان رێ لەکەشتییەکی پڕچەکی تورکیا دەگرێت

هێزی دەریاوانی یۆنان و کەشتییە تورکییەکە فۆتۆ | رۆیتەرز
SNN-
هێزەکانی دەریاوانی یۆنان دەبنە بەربەست بۆ کەشتییەکی تورکی کە چەک و تەقەمەنی پێبووە لەنزیک کەناراوەکانی لیبیا.
هێزەکەی یۆنان لەچوارچێوەی مانۆڕی (ئیرینی)دا بووە کە ئیتالیا سەرپەرشتیی دەکات و نەیهێشتووە کەشتییە تورکییەکە بارەکەی لەسنوورە ئاوییەکانی لیبیا بخات.
میدیاکانی تورکیا رووداوەکەیان بەجۆرێکی دیکە باسکردووە بەوەی ئەو کەشتییە بارێکی بازرگانی پێبووە، بەڵام بەلەمێکی سەربازیی یاوەریی کردووە.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو، کە بەلەمە سەربازییەکەی تورکیا هۆشداریی داوەتە هێزەکەی لیبیا پاشئەوەی هەلیکۆپتەرێک لەسەرییەوە فڕیوە.
ئەم رووداوە لەکاتێکدایە کە دوێنێ هەریەک لەوەزیرانی دەرەوەی یۆنان و ئیتالیا رێککەوتننامەیەکیان مۆر کرد بۆ دووبارە رێکخستنەوەی سنوورە ئاوییە بازرگانییەکانی نێوانیان کە بە (ئییۆن) ناسراوە.
More News
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
3 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
3 hours لهمهوپێش



