
SNN
پەرلەمانی تورکیا بە دەنگدان بە پڕۆژەیاسایەکی، دەسەڵات و چەکی بەخشییە (پاسەوانی شەوانەی گەڕەکەکان)ی تورکیا، ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەش نیگەرانن لەوەی: “پڕچەککردنی ئەو پاسەوانانە سەرکوتکاری زیاتر لە تورکیا دروستبکات”.
بە گوێرەی ئەو پڕۆژەیاسایەی کە پەرلەمانی تورکیا پەسەندیکردووە، پاسەوانی شەوانەی گەڕەکەکانی تورکیا، لەمەبەدوا پڕچەک دەکرێن، هاوشێوەی پۆلیسی تورکیا دەسەڵاتیان دەبێت هاووڵاتیان بپشکنن.
پارتی جەهەپەی ئۆپۆزسیۆنیش سەرۆکایەتی تورکیا تۆمەتباردەکات بەوەی، لە ڕێگەی پڕچەککردنی پاسەوانی شەوانەی گەڕەکەکانەوە، ملیشیایەکی تایبەت بە بەرژەوەندییەکانی خۆی لە تورکیا دروستدەکات.
دەنگدان بەو پڕۆژەیاسایە لە پەرلەمانی تورکیا مشتومڕێکی توندی لە نێوان پارتی ئاکەپەی فەرمانڕەوا و پارتی جەهەپەی ئۆپۆزسیۆندا دروستکرد، بە جۆرێک شەڕی دەستەویەخە لە نێوان پەرلەمانتارانی هەردوولادا دروستبوو.
پاسەوانی شەوانەی گەڕەکەکان، ژمارەیان 28 هەزار کەس دەبێت، لە رابردوودا دەسەڵاتی ئەوەیان هەبوو، زانیاری لەبارەی رووداوی دزیکردن و شەڕ و ئاڵۆزی هاووڵاتیان بگەیەننە هێزەکانی پۆلیس.

More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
9 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
10 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
9 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
10 hours لهمهوپێش



