
وێنەی بیرە نەوت
SNN
بەهۆی ئەوەی یەدەکی نەوتی ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبووە و عەمبارکردنی نەوت لەو وڵاتە زیادی کردووە، بەهای نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرەبەیانی پێنجشەممەدا گەیشتە 40.24$ کە پێشتر بەهاکەی 42$ دۆلاربوو.
بەپێی راپۆرتێکی وەزارەتی وزەی ئەمریکی تەنیا لەماوەی هەفتەی رابردوودا 5.7 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ئەمریکا کڕاوەو عەمبارکراوە بەمەش کۆی یەدەگی نەوتی عەمبارکرای ئەمریکای گەیاندە 538.1 ملیۆن بەرمیل، بەمەش خواست لەسەر نەوت کەمبۆتەوە بەتایبەت لە بازاڕی وزەی ئەمریکادا.
لە ماوەی رابردوودا بەهای نەوتی برێنت بەجۆرێک دابەزی کە گەیشتە 16 دۆلاری ئەمریکی، ئەمەش وایکرد وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنای نەوت رێکبکەون تا نرخەکەی دووبارە لە بازاڕی وزەدا جێگربێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
12 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
13 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
12 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
13 hours لهمهوپێش



