
ئاگرکەوتنەوە
SNN-عیماد جەباری
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکەی شناغەی قەزای داقوق، پانتاییەکی زۆر سوتا و زیانی گەورەشی بەباڵندە کێویەکان گەیاند.
سلێمان مەنسور یەکێک لەو کارمەندانەی زۆرترین خزمەتی لە دارستانەکەدا هەیە بە SNNی راگەیاند: ئاگرەکە زیاتر لە 10 دۆنم زەوی دارستانەکەی سوتاندوە و بەهۆیەوە کۆمەڵێکی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی زیانیان بەرکەوتوە بەتایبەتیش (پۆڕ) چونکە لەکاتی بەخێوکردنی بەچکەدا بوون، هەروەها دارێکی زۆریش سوتاون.
وتیشی، ئاگرەکە خۆرسک نەبووە، بەڵکو لە زەویەکی تەنیشتیەوە تەشەنەی سەندوە، نازانرێت چی دەستێکی لەپشتە.
دارستانی شناغە لەرۆژئاوای کەرکوک پانتاییەکەی دوو هەزار و 800 دۆنمە و بە دووەم گەورەترین دارستانی عێراق هەژمار دەکرێت، دەیان جۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی لەخۆ دەگرێت.



More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
8 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
8 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 hours لهمهوپێش



