یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی عێراق له كه‌ركوك زیاتر له 6 ساڵه هاوكاری ناكرێن

یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی عێراق له كه‌ركوك
SNN Sport- حسێن كه‌ركوكی
یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی عێراق و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق زیاتر له 6 ساڵه مینحه و هاوكارییه دارییه‌كانیان له یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی كه‌ركوك بڕیوه ، بڕینی ئه‌و مینحه و هاوكارییانه تا رادیه‌كی زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه له سه‌ر كاری یه‌كێتییه وه‌رزشییەکان و نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كه‌ركوك.
له‌م رووەوە سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكی یه‌كێتییە وه‌رزشییه‌كانی كه‌ركوك تایبەت بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی(SNN Sport) قسەیان کرد.
سه‌ره‌تا حه‌ربی خالید سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی کەرکوک وتی ” یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان و نوێنهرایەتیمان زیاتر له 7 ساڵ ده‌بێت هیچ مینحهیەكیان له یه‌كێتییه ناوه‌ندییه‌كان و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقه‌وه بۆ نه‌هاتووه “.
هه‌روه‌ها وتی ” به دیاریكراوی تا 2015 یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان ساڵانه چه‌ند جارێك مینحه‌یان بۆ ده‌هات به ئامانجی سازكردنی پاڵه‌وانێتیی ناوخۆ بێت یاخود به‌شداری كردن له پاڵه‌وانێتییه ناوه‌ندییه‌كانی عێراق، بەڵام لە دوای ئەم بەروارەوە بڕاوە ” .
سه‌رۆكی نوێنه‌ریه‌تی كه‌ركوكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هۆكاری بڕینی ئه‌و مینحانهی خسته‌روو وتی ” له 2014 قه‌یرانی دارایی به‌رۆكی عێراقی گرته‌وه و بودجه‌ی یه‌كێتی و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كه‌م كرایه‌وه ، له‌و ساته‌وه یه‌كێتییە وه‌رزشییه ناوه‌ندییه‌كان مینحه‌كانیان زیاتر بۆ به‌شداریكردنی ده‌ركی ته‌رخان كردبوو ، له لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێكیان ئامانجی تایبه‌تیان هه‌بووه له‌و كاره ” .
له كۆتاییدا حه‌ربی خالید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له به‌ره‌وپێشبردنی وه‌رزشی كه‌ركوك ، به تایبه‌تی به‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌ی چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان له ساڵی پاردا .

له‌م بارەوە عه‌لی حسێن ، سه‌رۆكی یه‌كێتی كاراتیی كه‌ركوك وتی “زیاتر له شه‌ش ساڵ دەبێت مینحهمان بۆ نه‌هاتووه جگه له وه‌ستانی هاوكارییه‌كانی ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه و راهێنهرەكان” .
وتیشی ” بڕینی ئه‌و مینحه و هاوكارییانه به شێوه‌یه‌كی گشتی کاریگەری زۆری كردووەتە سەر ئاستی هونه‌ری یارییه‌كه و یاریزانه‌كانمان ، به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی پاڵه‌وانیتی له سه‌ر ئاستی ناوخۆ “.
هه‌روه‌ها وتیشی ” له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه وه‌كو خۆبهخێوكردنێك و به‌هاوكاری خه‌مخۆران توانیمان تا رادهیەكی زۆر هاوسه‌نگی له به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی یارییه‌كه و یاریزانه‌كان بكه‌ین ” .

هه‌ر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته سه‌باح حه‌سه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كه‌ركوك وتی ” بێگومان بڕینی مینحه و هاوكارییه‌كان به راده‌یه‌كی گه‌وره هه‌نگاوه‌كانمان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی وه‌رزشكاران و تواناكانیان زۆر خاو كرده‌وەو یارییه‌كانی گۆڕه‌پان ومه‌یدان به حوكمی ژماره‌ی چالاكییه‌كانی بودجه‌یه‌كی دارایی باشی ده‌وێت ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره بوو نه‌متوانی له‌و به‌رواره به‌دواوه پاڵه‌وانێتی ناوخۆیی ئه‌نجامبده‌ین ” .
سه‌رۆكی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كه‌ركوك لە کۆتایدا ئەوەی خسته‌روو كه قه‌یرانی دارایی یانه‌كان هۆكارێكی تر بوو بۆ وه‌ستانی چالاكیه‌كانمان له‌سەر ئاستی یانه‌كانی كه‌ركوك “.

More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
2 hours لهمهوپێش -
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینار‌و بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
2 hours لهمهوپێش



