
تاوەری کارەبا
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانى رایگەیاند پشتگیری مانەوەی جۆزەی 16 ئەمپێری و 20 ئەمپێری دەکات و ئیدارەکان سەرپشک دەکات کە کار بە جۆزە بکەن یان لاى ببەن.
لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى دەڵێت: “دوابه‌دواى نوسراومان بۆ هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، سه‌باره‌ت به راگرتنى به‌رنامه‌ى كاره‌باى تایبه‌ت به‌و ناوچانه‌ى كه جۆزه‌ى (20) ئه‌مپێرییان هه‌یه و سه‌رپشككردنی ئیداره‌كان و هاووڵاتیان به‌وه‌ى كه جۆزه‌كانیان لابرێت یان بمێنێته‌وه”.
ئاماژەى بەوەشکردووە، “دواى بڕیاره‌كه هه‌موو ئه‌و ناوچانه و ئیداره‌كان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردین كه لابردنى جۆزهكانى كارێكى قورسه و هاووڵاتیان پێیان باشه لانه‌برێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێمه‌ش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى پشتیوانى له داواكارییه‌كه‌یان ده‌كه‌ین به مانه‌وه‌ى جۆزه‌كان، به‌و پێیه‌ى له رابردوودا ئه‌و جۆزانه پارێزگارى باشى كردووه له گۆڕهڕەكان و وێستگه‌كانى گۆڕین و تۆڕه‌كانى كاره‌با”.
لە راگەیەنراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانیدا هاتووە: “ئه‌وه‌ى داواكارى ئێمه‌یه كه یه‌كه كارگێرییه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ى جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرییان بۆ دانراوه، له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆیان به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ نه‌هێشتن و لابردنى سه‌رپێچى سه‌ر جۆزه‌كان و ئه‌و كێشەیه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئێمه‌ش به پێى بڕى ئه‌و كاره‌بایه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه لەو ناوچانه هاوكارییه‌كى باشیان ده‌كه‌ین به به‌راود به‌و ناوچانه‌ى كه جۆزه‌یان بۆ دانه‌نراوه”.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دانانی جۆزه‌ی (16-20) ئه‌مپێری راگرت و ئەوەی خستەڕوو: “هه‌موو پارێزگای سلێمانی به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنى كاره‌بای بۆ هاووڵاتیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



