
وێنە: AA
SNN
ناڕەزایەتی بەشێک لە ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی ئەو ئاکەپە، وایکردووە هەزاران ئەندام دەستبەرداری پارتەکەیان ببن.
رۆژنامەی شەرقول ئەوسەت لەوبارەیەوە نوسیویەتی، تا دێت باڵباڵێن و ناکۆکی ناو ئاکەپە زیاد دەکات، بەو هۆیەشەوە لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی تورکیاوە کە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو ئەنجامدرا تا ئێستا، نزیکەی 16 هەزار ئەندام دەستبەرداری ئەو پارتە بوون.
رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، لەم دواییەدا 15 ئەندامی ناڕازی دەستبەرداری ئاکەپە بوون کە ئەندامی دیاری ناو پارتەکە بوون، لە نێویاندا ئامینە جوکتاش سەرۆکی سکرتاریەتی ژنانی پارتەکە لە پارێزگای ماردین و 14 ئەندامی سکرتاریەتەکەی تێدابوو، دواتریش هەموویان پەیوەندییان بە پارتی “موستەقبەل”ی تورکیاوە کرد بە سەرۆکایەتی ئەحمەد داودئۆغلو.
هەفتەی رابردووش پێنج سەرۆک شارەوانی سەر بە ئاکەپە وازهێنانی خۆیان لە پارتەکە راگەیاند بە بێ ئەوەی هۆکارەکەی بۆ میدیاکان روونبکەنەوە.
ئەو ئەندامانەش کە بە ئاشکرا هۆکاری وازهێنانیان لە ئاکەپە باسدەکەن، رایانگەیاندووە، لە سیاسەتە تاکڕەوییەکانی ئەردۆغان ناڕازین و بە هۆکاری گرفتی ئابووری وڵاتەکەی دادەنێن.
More News
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
19 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
19 hours لهمهوپێش



