
وەزیری دەرەوەی ئێڕان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان- فۆتۆ: ئەرشیف
SNN- مەودا مستەفا
پاش سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغدا، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە محەمەد جەواد زەریف سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.
چاوەڕێدەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ زەریف بگاتە شاری هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی هەرێم کۆببێتەوە.
باڵیۆزخانەی ئێران لەبەغدا رایگەیاند “ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تەمموز محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێک گەیشتۆتە بەغدا و چاوی بە ژمارەیەک بەرپرسی باڵای عێراق دەکەوێت”.
ئاژانسی هەواڵی ئێرنا بڵاویکردۆتەوە “وەزیری دەرەوەی ئێران وەفدێک یاوەریی دەکات و باسی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا دەکات”.
زەریف لەگەڵ گەیشتنی بۆ بەغدا کۆبوونەوەیەک دەکات لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و دواتر پێکەوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز دەکەن.
بڕیارە زەریف لە میانەی ئەو سەردانەیدا چاوی بە بەرپرسە باڵاكانی حكومەتی عێراق بکەوێت كە بەرهەم ساڵح سەرۆككۆمار و مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە-ن.
More News
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
21 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
21 hours لهمهوپێش



