وەزیری دەرەوەی ئێران: پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران بە خوێن هاتۆتەبوون

وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا عێراقییەکەی
SNN
وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوتا عێراقییەکەی جەخت لەبەردەوامیدان بە پەیوەندی بازرگانی نێوانیان دەکەنەوە و تاوتوێی سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش دەکەن بۆ تاران.
لەپرێس کۆنفرانسێکدا دوای کۆبوونەوەی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران باسی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەغدا و تارانیان کرد.
فوئاد حسێن وتی: “باس لە بابەتی سەردانە ئاینییەکان و چۆنێتی خۆپارێزیی لەکۆرۆناش کراوە، لەبارەی دۆخی ناوچەکەش دڵنیاییمان وەرگرت لەلایەنی ئێرانی کە سەروەریی عێراق دەبێت بپارێزرێت”.
وتیشی: “لەچوارچێوەی نێودەوڵەتیش پاراستنی سەروەریی عێراق گرنگە و پرسی سەردانی مستەفا کازمیش بۆ ئێران باسی لێوە کرا و ئامادەکارییەکانی ئەو سەردانە تاوتوێکران”.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: “پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران بە خوێن هاتۆتەبوون و پارێزگاریی لێدەکەین، ئاشتی عێراق ئاشتی ناوچەکە و ئێرانیشە”.
وتیشی: “سەرەڕای نەمانی داعش و رووخانی ئەو گرووپە، بەڵام هەر ترس هەیە لەوەی سەرهەڵبدەنەوە، عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر خواستی ئێمەشە”.
بڕیارە زەریف لە میانەی ئەو سەردانەیدا چاوی بە بەرپرسە باڵاكانی حكومەتی عێراق بکەوێت كە بەرهەم ساڵح سەرۆككۆمار و مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە بکەوێت.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



