گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 19/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان 19/7/2020
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە (19/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- زۆر نهێنی، کلایڤەرت باشترین بژاردەیە بۆ شوێنگرتنەوەی کیکی سیتین.
- ژووری جلگۆڕینی یانەی بەرشەلۆنە دەڵێن باشترین بژاردەیە بۆ بەرشەلۆنە تا ببێتە راهێنەر.
- کلایڤەرت کلیلی گواستنەوەی دی یۆنگ بوو بۆ یانەی بەرشەلۆنە.
- سەرکردەکانی یانەکەو یاریزانە لاوەکانی لاماسیای بەرشەلۆنە باش دەناسێت.

ئاس:
- کەریم بنزیمە برسییە بۆ بردنەوەی خەڵاتی گۆڵکاری لالیگای ئەم وەرزە.
- فەرەنسیەکە تا ئێستا نەیتوانیوە خەڵاتی گۆڵکاری خولەکە بباتەوە و لە ئێستادا 2 گۆڵ لە دوای میسی دێت لە ریزبەندی گۆڵکاران.
- لیگانێس- ریاڵ مەدرید 10:00
- لە کۆتا یاری خۆیدا یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی یانەی لیگانێس دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە توانی نازناوەکە بباتەوە.

مارکا:
- رێرەوی شەرەفی بەرەو بردنەوەی هەموو یارییەکان دژی لیگانێس.
- یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە یانەی لیگانێس بباتەوەو ئەو یانەیەش دەیەوێت بردنەوە تۆماربکات بۆ ئەوەی لە لالیگا بمێنێتەوە، یان سەلتاڤیگۆ بە یانەی ئیسپانیۆل بدۆڕێت.
- ئامانجی یانەکە دوای ئەوەی خولەکان دەستیپێکردەوە، ئەوەبوو هەموو یارییەکان بباتەوە کە 11 یاری بوو، ئێستا تەنیا یارییەکی ماوەو دەیەوێت ئامانجەکەی بەدی بهێنێت.

سپۆرت:
- یەکگرتوو لە پێناو خولی یانە پاڵەوانەکان.
- کیکی سیتین دووپاتی دەکاتەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەردەوام دەبێت.
- سیتین:”ئەگەر بە ئاستی خۆمان لە خولی یانە پاڵەوانەکان یاری بکەین، ئەوا دەتوانین نازناوەکە بەدەست بهێنین”.
- راهێنەرەکە داوا دەکات یاریزانەکان ئاستی خۆیان بگەڕێننەوە پێش یاری بەرامبەر بە ناپۆلی لە مانگی داهاتوو.
- لە خەڵاتی هەنگاریای فۆرمۆلا 1 لویس هامیڵتۆن پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت.
- لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە ریزی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە B بەشداری دەکات.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی




