
SNN-هەوراز ئەحمەد
وتەبێژى تەندروستى سلێمانى رایدەگەنێت: “لە چەند رۆژى رابردوودا دەرزیەک لەسەر پێنج نەخۆش بەکارهێنراوە کە دۆخیان خراپ بووە، لە ئێستادا خۆشبەختانە سێ کەسیان چاکبوونەتەوە، ئەوانى دیکەش لە ژێر چاودێریدان و دۆخیان بەرەو باشبوون دەچێت”.
یاد نەقشبەندى، وتەبێژى تەندروستى سلێمانى بە SNNی راگەیاند: “لە سەرەتاى سەرهەڵدانى کۆرۆناوە هەوڵمانداوە ئەو دەرمانانەى لە جیهان بۆ چارەسەرى تووشبووانى کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت لە هەرێمى کوردستانیش بەکاریبهێنین، لە چەند رۆژی رابردوودا دەرمانێکمان بەناوی IVIG بەکارهێناوە کە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی بەرگری لەش”.
ئەوەشی خستەڕوو: “لە جیهاندا ئەو دەرمانە لەسەر چەندین نەخۆش بەکارهێنراوە و ئەنجامى باشى هەبووە، بۆیە ئێمەش لە تەندروستى سلێمانى بڕیارماندا ئەو دەرزیە لەسەر پێنج نەخۆش بەکاربهێنین کە نیشانەى قورسى ڤایرۆسەکەیان هەبوو، پاش ئەوەى ئەو چارەسەرەیان بۆ بەکارهێنرا بارى تەندروستییان زۆر باشبوو، سێ کەسیان نێردرانە ماڵەوە و دوو لەو نەخۆشانە لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدان دەرزیەکەیان بۆ بەکاردەهێنرێت کە خۆشبەختانە دۆخیان بەرەو جێگیربوون دەڕوات”.
وتیشى: “ئەو دەرزیە لە هەرێمى کوردستان بەردەستە و بە رێگایەکى نوێى ناودەبەین لە رووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد: “بەو خۆپارێزیەى هاووڵاتییان پەیڕەوی دەکەن دەتوانین بڵێین دۆخەکە خەریکە کۆنترۆڵ دەبێت، رۆژانە رێژەى تووشبوون کەمە و چاکبوونەوە زیاد دەکات ئەوانەشى چاکدەبنەوە پلازما دەبەخشن و دەبێتە هیوایەک بۆ تووشبووانى نوێ”.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “بەهۆی پابەندبوونی هاووڵاتیانەوە رەوشی تەندروستیی سلێمانی بەرەو باشبوون دەڕوات و جارێکی دیکە قەدەخەی هاتووچۆ راناگەیەندرێت”.
More News
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
8 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
8 hours لهمهوپێش



