
نەوتی جیهان بەرزبووەوە
SNN
بەڕێوەبەری کۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە و ئەوەش کاریگەری لەسەر چالاکییە ئابوورییەکانی جیهان دەهێڵێتەوە.
مایک ریز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری شێڤرۆن بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە: “بەهۆی پەتای کۆرۆناوە هیچ پێشبینییەک لەبارەی نەوتەوە ناکرێت و ئەو هەواڵانەش کە لەبارەی دروستکردنی پێکوتە بڵاودەکرێنەوە، لەگەڵ هەوڵ و سیاسەتەکانی حکومەتە جیاوازەکان بۆ رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری کۆرۆنا، نەبووەتە هۆی سەقامگیرکردنی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا”.
بەڕێوەبەرەکەی کۆمپانیای شێڤرۆن باسی لەوەشکرد کۆمپانیاکەی بە بڕی پێنج ملیار دۆلار نەوت لە کۆمپانیای نۆبڵ ئینێرجی دەکڕێت، کە ئەمەش دەبێتە یەکەم گرێبەستی گەورەی کۆمپانیاکە لەدوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



