سزادراوێكى مادده‌ى تیرۆر له زیندانى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر گیانى له‌ده‌ستدا

زیندانییه‌ك له یه‌كێك له زیندانهكانى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – مەودا مستەفا
بەڕێوه‌بەری چاكسازی گەورانی هەولێر رایگه‌یاند: یەكێك لە زیندانیيەكانمان كەمێك پێش ئێستا گیانی لەدەستدا كە بە رەگەز عەرەبە و لەسەر دۆسییەی تیرۆر دەستگیركراوە.
هێمن فاروق، بەڕێوه‌بەری گشتی چاكسازی گەورانی هەولێر بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ یەكێك لە زیندانیيەكانمان بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لە دەستداوە، بەڵام لە بەشێك لە میدیاكان وا بڵاویانكرده‌وه كە ئه‌و زیندانییه یەكێك بووه لە مانگرتووەكان ئەمە راستنییە ئێمە سكاڵاش لەسەر ئەو شوێنانه تۆمارده‌كه‌ین”.
وتیشی: “ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە بە رەگەز عەرەبە، لەسەر دۆسییەی تیرۆر دەستگيركراوە و له ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كراوه”.
لە رۆژی 11ى ته‌مموزه‌وه به‌شێك له زیندانیانى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر كه به تاوانى تیرۆر سزادراون، مانیان له خواردن گرتووه و داوا ده‌كه‌ن لێبووردنى گشتيیان بۆ ده‌ربكرێت، هه‌فته‌ى پێشووش كه‌سوكارى ئه‌و زیندانیيانه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



