رۆجێر فیدرێر: وازهێنانم په‌یوه‌ست نیه به به‌ده‌ستهێنانی نازناوێكی گه‌وره

رۆجێر فیدرێر
SNN Sport
رۆجێر فیدرێر ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی سویسری خوازیاره كه ئاماده‌بێت به رێژه‌ی 100% بۆ به‌شداریكردن له پاڵهوانێتییەکان لە سەرەتای وەرزەوە.
فیدرێر روونیكرده‌وه:” حه‌ز ده‌كه‌م به‌شداربم له پاڵهوانیتییهكانی وه‌رزی داهاتوو ، به‌رده‌وامی بده‌م به قۆناغی باشترکردنی توانای جه‌سته‌یی ، هیوادارم كه ئاماده بم به رێژه‌ی 100% له كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو ، تا به‌شداربم له پاڵه‌وانێتییه‌كانی وه‌رز له سه‌ره‌تاكه‌یه‌وه “.
هه‌روه‌ها وتی:” من باوه‌ڕم به كۆتا خه‌ون نیه ، چونكه ئه‌م كاره قورسه ، وازهێنانم پەیوەست نیه به به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كی گه‌وره ، له توانامدا بوو كۆتایی به كاروانه‌كه‌م بهێنم پاش بردنه‌وه‌م له نادال له پاڵه‌وانێتی ئوسترالیای كراوه‌ی 2017 بەڵام ئەو بڕیارەم نەدا”.
له كۆتاییدا فیدرێر وتی:” ئەگهرله كۆتایی پاڵه‌وانێتی ویمبڵدۆنی وه‌رزی رابردوو سهركهوتووبوومایه ، وازم له یاری تێنس نەدەهێنا ، زۆر به بەهێزی ئاره‌زوو ده‌كه‌م بگه‌رێمه‌وه یاریگاكانی تێنس ، تا ئێستا هه‌ستم به بێزاری نه‌كردووه ، باگنینی راهێنه‌ر بەرنامەیەکی ئامادەسازی تووندی پێدام ب بۆ ماوه‌ی 20 هه‌فته”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



