ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه ده‌توانن له‌مه‌ودوا ده‌رمان وه‌رگرن

نەخۆشخانەی-کەلار
SNN– سیروان حه‌سه‌ن
له ته‌ندروستیى گه‌رمیان به‌هۆى مانگرتنى پزیشك و كارمه‌ندانه‌وه و چڕكردنه‌وه‌ى كاره‌كان له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند نه‌خۆشخانه‌و و به‌شى گرنگ داخراون و له ئێستا دوو به‌شى گرنگیان كردووه‌ته‌وه له‌وانه‌ش به‌شى ده‌رمانخانه‌ى نه‌خۆشى درێژخایه‌ن و له‌مه‌ودوا ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌توانن ده‌رمان وه‌رگرنه‌وه.
به‌پێى راگه‌یاندراوێكى ته‌ندروستى گشتى گه‌رمیان، بەشی دەرمانخانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکان لە سنووری تەندروستیی گەرمیان کەوتونەتەوە کار و دەرمانی پێویست بۆ ئەو نەخۆشانە دابین دەکەن.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه لە ماوەی رابردوودا بەکاریگەریی رێکارەکانی کۆرۆنا و راگرتنی دەوام و ھەروەھا چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا، بەشی دەرمانخانەی درێژخایەن لەقەزا و ناحیەکان راگیرابوون، بەڵام بە گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزیی لە دەستبەکار بوونەوە.
داواش ده‌كه‌ن، ئەو نەخۆشانەی دەفتەری نەخۆشیی درێژخایەنیان ھەیە لە رۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە لەکاتی دەوامی بەیانیاندا دەتوانن سەردانی دەرمانخانەی درێژخایەن بکەن بۆ وەرگرتنی بڕی دەرمانی دیارییکراو بۆیان، هه‌روه‌ها پێویسته نەخۆش بە تەواویی رێکارەکانی خۆپارێزیی بگرنەبەر و دەمامک و دەستکێش بەکاربھێنن.
گۆران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕى نه‌خۆشخانه‌ى شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبوون به SNNى راگه‌یاند: دواى ئەوەی بەھۆی راگرتنی دەوام و رێکارەکانی کۆرۆناوە کارەکانی بەشی راوێژکاریی بەیانیان لە نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب راوەستابوو، لە ئەمڕۆوە بەشەکە کرایەوە بە گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزییەوە.
وتیشى، “ئەو ژنانەی سەردانیان دەکەن، پێویسته رێکارەکانی خۆپارێزیی جێبەجێ بکەن بەتایبەت بەکارھێنانی ماسک و دەستکێش، ھەروەھا دوور وەستان لە یەکتری و پاراستنی ماوەی نێوانیان”.
گۆران محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “بەشی راوێژکاریی لە نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب لە رۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممە لە کاتی دەوامی بەیانیاندا پێشوازی لە نەخۆش دەکات”.
له لایه‌كى دیكه‌وه هیشتا نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار و چه‌ندین سه‌نته‌ر مه‌ڵبه‌ندێكى دیكه‌ى ته‌ندروستى له سنوورى گه‌رمیان به داخراوى ماونه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى هاووڵاتییانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و داواده‌كه‌ن بكرێنه‌وه.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



