“گەر وشەی “بەخۆڕایی” جێگیر نەکرایە تەندروستی ئەم وڵاتە بە تەواوەتی دەبووە کەرتی تایبەت”

وێنەی کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە
“گەر وشەی “بەخۆڕایی” جێگیر نەکرایە تەندروستی ئەم وڵاتە بە تەواوەتی دەبووە کەرتی تایبەت”
SNN– بڕیار محەمەد
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەوڵیانداوە وشەی “بەخۆڕایی” لە پرۆژەیاسای ماف و ئەرکی نەخۆشدا جێگیر بکرێت، تاوەکو لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا بە بێبەرامبەر خزمەتی هاووڵاتییان بکرێت.
کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی: “ئەگەر وشەی “بەخۆڕایی” لە پرۆژەیاساکەدا لاببرایە، ئەوا دەبووە مەترسی لەسەر تەندروستی و دەرگایەکی گەورەی بۆ کەرتی تایبەت و نەخۆشخانەی ئەهلی دەکردەوە”.
راشیگەیاند، ئەگەر ئەو وشەیە جێگیر نەکرایە، ئەوا تەندروستی ئەم وڵاتە بە تەواوەتی دەکرایە کەرتی تایبەت و بەرەو ئاراستەی پارەکێشانەوە لە نەخۆش دەڕۆیشت.
لەبارەی ئەو لیژنەیەی بۆ دەرخستنی راستییەکان لە کەیسی هەڕەشەکردنەکەشی وتی: “لەئێستادا ناتوانم هیچ زانیارییەک بخەمە ڕوو تا ئەوکاتەی لیژنەکە کاری خۆی تەواو دەکات، کە ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامداوە”.
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و بە دەنگی 70 پەرلەمانتار پێشنیازە یاسای ماف و ئەرکی نەخۆشی پەسەند کرد.
رۆژی 8ی ئەم مانگە دانيشتنی پەرلەمان بەڕێوەچوو بەشێک لە فراکسیۆنەکان و پەرلەمانتاران رەخنەیان لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانیان گرت و ڕايانگەياند دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کەمتەرخەمە لە دیاریکردنی کێشەکان و خەمی خەڵک و نایخاتە ناو بەرنامەی کاری دانیشتن.
More News
-
جارێکی دیکە نرخی بەنزین لە هەولێر بەرزبوویەوە
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
جارێکی دیکە نرخی بەنزین لە هەولێر بەرزبوویەوە
2 hours لهمهوپێش



