
SNN
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت “بۆ هەمیشە دەبێت وشەی (بندیوار) لە فەرهەنگ و فەرمانگەکانی حکومەتدا بسڕدرێتەوە و نەمێنێت”.
ئەحمەد مولا تەڵاڵ ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند “شاراوە نییە کە ژمارەیەکی زۆر بندیوار و دوو مووچە و سێ مووچە لەسەر حسابی فەرمانبەرە راستەقینەکانی دەوڵەت سوودمەندن”.
وتیشی: “تاوتوێی شێوازێکی گونجاو دەکەین تا لەڕێگەیەوە بتوانین ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەر لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا رێکبخەینەوە”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد “کە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەڕێگەی تیمێکی شارەزاوە فەرمانیداوە داتایەکی ورد ئامادە بکرێت تا ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەر و مووچەخۆر بزانرێت و بۆ هەمیشە وشەی بندیوار لە فەرهەنگدا بسڕدرێتەوە”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



