گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 16/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە (16/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- “ئێمە قسە لەگەڵ تۆتنهام دەکەین، ئەو شوێنەیە کە بەیڵ دەیەوێت یاری تێدا بکات”.
- بریکاری گاریس بەیڵ بارنێت دانی پێدادەنێت،پەیوەندی لە نێوان تۆتنهام و بەیڵ هەیە، بەڵام تۆتنهام نایەوێت هەموو مووچەی بەیڵ لە ئەستۆ بگرێت.
- بنزیمە هێشتا نینۆکی تیژەو توانی 4 گۆڵ لە یارییەکی دۆستانەدا لە یانەی خیتافی بکات و یانەکەی 6-0 براوە بوو.

ئاس:
- بنزیمەی بێسنوور.
- فەرەنسیەکە توانی 4 گۆڵ لە 45 خولەک لە یارییەکی دۆستانەدا لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە بەرامبەر بە خیتافی بکات و 6-0 یاریەکە دەبەنەوە.
- یانەی ریاڵ مەدرید لە گفتوگۆدایە لەگەڵ مانچستەریونایتد و تۆتنهام لە پێناو گواستنەوەی بەیڵ.
- ریگیلۆنیش هەنگاوێکی ماوە پەیوەندی بە تۆتنهامەوە بکات.
- پیانیچ:”وای نابینم میسی لە دەرەوەی بەرشەلۆنە بێت”.
- بەرشەلۆنە بۆسنیەکەی ناساند و درێسی ژمارە 8ی پێدرا.

سپۆرت:
- تاقیکردنەوەی دووەمی بەرشەلۆنە.
- رۆناڵد کومان دێتەوە سەر کورسییەکانی یاریگاو یاری دووەمی دۆستانە دژی یانەی جیرۆنا دەکات، ئەمەش پاش ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا لە ناوخۆی یانەکە.
- سوارێز واژۆکەی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس دەکشێنێتەوە.
- متمانە سەندنەوە لە بارتۆمیۆ گەیشتە 12.700 واژۆ.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- پیانیچ لە %100 ئامادەیە.
- “بەرشەلۆنە باشترینە”، یاریزانە بۆسنیەکە وەک یاریزانی نوێی یانەکە درێسی ژمارە 8ی ئارسر میلۆی پێدرا.
- بە فەرمی لە هەفتەی داهاتوو بەرشەلۆنە ڤیدال بە ئینتەرمیلان دەدات.
- یانەکانی مانچستەریونایتد و تۆتنهام لە کێبڕکێی گواستنەوەی گاریس بەیڵدان بە خواستن.

More News
-
کاتی ناردنی پارەی مووچەی هەرێم دیاریکرا و شاندێکی باڵاش لە بەغدایە
10 hours لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی ئاشکرا کرا
12 hours لهمهوپێش -
پزیشکیان داوای بەشداریی مێژوویی و یەکڕیزیی نیشتمانی لە گەلی ئێران دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کاتی ناردنی پارەی مووچەی هەرێم دیاریکرا و شاندێکی باڵاش لە بەغدایە
10 hours لهمهوپێش -
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی ئاشکرا کرا
12 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



