” ئەمریکا دووبارە سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا دەسەپێنێتەوە”

مایک پۆمپیۆ
SNN
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە رایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای زیاتری نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت لە هەفتەی داهاتووەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە یاوەری لەگەڵ دۆمینیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەو شتە دەکات، کە هەمیشە دەیکات، بەشی خۆی لە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی، ئەمجارەیان ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
پۆمپێیۆ مانگی رابردوو چووە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ راگەیاندنی “گەڕاندنەوەی ئابڵۆقە (بۆ سەر ئێران) بەپێی رێککەوتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی ساڵی 2015، دوای ئەوەی شکستی هێنابوو لە درێژکردنەوەی قەدەغەی فرۆشتنی چەکی بە ئێران”، بەپێی رێککەوتنەکە، هەموو وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنی ئەتۆمی کە لە سەردەمی حوکمی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا واژوکرا، دەتوانن سزا بسەپێنن، سزاکەش لەدوای یەک مانگ جێبەجێ دەکرێت.
لای خۆشیەوە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاشکرا رایگەیاندووە، ناتوانێت بەردەوامبێت لە درێژکردنەوەی دووبارەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەکاتێکدا 13 وڵاتی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش لە 15 ئەندامەکە، دژی هەنگاوەکەی ئەمەریکان.
More News
-
قۆناغی یەکەمی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەستیپێکرد
7 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: بۆ رێککەوتنەکە ئەم کارە دەکەین
8 mins لهمهوپێش -
گەشتوگوزاری هەڵەبجە “چاوەڕوانی هاتنی یەک ملیۆن گەشتیارین”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
قۆناغی یەکەمی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەستیپێکرد
7 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: بۆ رێککەوتنەکە ئەم کارە دەکەین
8 mins لهمهوپێش



