نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەكەی عێراق بۆ هەرێم

دراوى 25 ههزارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ناردنی 320 ملیار دینار بۆ دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پەیوەستە بە واژۆكردنی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و ئەگەریش پرۆژە یاسای بودجە تێپەڕێت ئەوا پشكی هەرێم زیاتر دەكات و پێویستی بە بڕیاری ناردن نابێت.
سەركەوت شەمسەدین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرنی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ناردنی بڕی 320 ملیار دینار لە عێراقەوە بۆ هەرێم بەشێكی پەیوەندی بە ڕێككەوتنی سێ مانگی نێوان هەولێر و بەغداوە هەیە و بەشێكی دیكەشی پەیوەندی بە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراقەوە هەیە كە وابڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا لە پەرلەمانی عێراق دەستبكەین بە خوێندنەوە و گفتوگۆكردن لەسەری.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەگەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2020 تێپەڕێت ئەوا پێویست بە بڕیاری حكومەتی عێراق ناكات بە ناردنی بڕی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم، چونكە پشكی هەرێم جیاكراوەتەوە بە نزیكەی 12 تریلیۆن دینار دیاریكراوە، بەوجۆرەش مانگە نزیكەی ملیارێك دۆلار دەبێت و ئەوەش زیاتر دەبێت لەو 320 ملیار دینارەی لە ئێستادا چاوەرێ دەكرێت عێراق بۆ هەرێمی بنێرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی كورد ئەوەشی خستەروو، تا پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق نەكەوێت بەلایەكدا وهاوكات هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم ڕێككەوتنێكی كۆنكرێتی واژۆ نەكەن، پێناچێت بتواندرێت بەو زوییە ئەو 320 ملیار دینارە ڕەوانەی هەرێم بكرێت، بەڵام گرفتی سەرەكی پابەند نەبوونی حكومەتی هەریمە بەڕێككەوتنەكانی لەگەڵ حكومەتی عێراق وەك لەماوەكانی رابردوودا بینیومانە ئەوەش گرفتی دروستكردووە.
More News
-
گەشتوگوزاری هەڵەبجە “چاوەڕوانی هاتنی یەک ملیۆن گەشتیارین”
21 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی 6 ئەم کارە دەکات
23 hours لهمهوپێش -
پاکستان هێرشی ئاسمانی و زەمینی کردە سەر ئەفغانستان و ژمارەیەک چەکدار کوژران
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
گەشتوگوزاری هەڵەبجە “چاوەڕوانی هاتنی یەک ملیۆن گەشتیارین”
21 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی 6 ئەم کارە دەکات
23 hours لهمهوپێش



