دواى 21 ساڵ له بڕیارهكهى پهرلهمان: ههڵهبجهییهكان داواكارییان ههیه

ئازاد تۆفیق، پارێزگارى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەبۆنەی تێپەڕبوونی 21 ساڵ بەسەر بڕیاری پەرلەمانی كوردستان بە پەسەندكردنی هەڵەبجە وەك پارێزگا و هاوكات تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەدا، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومی و حزبی و نوێنەرانی كورد لە بەغدا، سێ یاداشت ئاراستەی حكومەتی هەرێم و پەرلەمان و حكومەتی عێراقی كران.
لە مەراسیمێكی تایبەتدا و بە بۆنەی تێپەڕبوونی 21 ساڵ بەسەر پەسەندكردنی هەڵەبجە وەك پارێزگا لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە له كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حكومی و نوێنەرانی كورد لە بەغدا سێ یاداشتی بەناوی ئیدارە و خەڵكی هەڵەبجەوە ئاراستەی هەرسێ لایەنی حكومەتی هەرێم و پەرلەمان و حكومەتی عێراق كرد.
لە یاداشتەكەی پارێزگاری هەڵەبجە جەخت لەوە كراوەتەوە، “پێویستە حكومەت و پەرلەمانی عێراق پەلەبكەن لە كۆتایی هێنان بە جێبەجێكردنی رێكارەكانی تایبەت بە سەرپێخستنی پارێزگای هەڵەبجە و كردنەوەی فەرمانگە فیدراڵییەكان و بە فەرمی ناساندنی هەڵەبجە وەك پارێزگای 19 هەمینی عێراق و تەرخانكردنی بودجەیەكی تایبەت و قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری شەهیدان”.
هەر لە یاداشتەكەی پارێزگاری هەڵەبجەدا كە ئاراستەی حكومەتی هەرێم كرابوو ئەوەخراوهتهڕوو، “ئاوڕدانەوەی جددی لە پارێزگای هەڵەبجە و جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و چارەسەركردنی گرفتە ئیدارییەكان بەشێكی سەرەكی داواكاری ئیدارە و خەڵكی هەڵەبجەن لە حكومەتی هەرێم و دەبوو هەرزوو حكومەت بە ئەركی سەرشانی هەستابایه بەرامبەر بە هەڵەبجە”.
پارێزگاری هەڵەبجە كردنەوەی بازڕچەى مەرزی سازان لەلایەن حكومەتی هەرێم و عێراقەوە لەگەڵ لایەنی ئێرانی بە پێویستییەكی هەنووكەیی پارێزگاكە ناودهبات، چونكە كردنەوەی ئەم مەرزە ناوەندی هەڵەبجە بەڕووی كاری بازرگانی دەكاتەوە و ژمارەیەكی زۆر هەلی كار دەڕەخسێنێت و دەروازیەكی نوێش دەبێت بۆ هەڵەبجە، بۆیە كردنەوەی ئەو بازڕچە سنوورییە پێداویستییەكی سەرەكییە و دەبێت كاری جددی بۆ بكرێت.
More News
-
گەشتوگوزاری هەڵەبجە “چاوەڕوانی هاتنی یەک ملیۆن گەشتیارین”
19 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی 6 ئەم کارە دەکات
22 hours لهمهوپێش -
پاکستان هێرشی ئاسمانی و زەمینی کردە سەر ئەفغانستان و ژمارەیەک چەکدار کوژران
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
گەشتوگوزاری هەڵەبجە “چاوەڕوانی هاتنی یەک ملیۆن گەشتیارین”
19 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی 6 ئەم کارە دەکات
22 hours لهمهوپێش



