
داعش-عێراق
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له سنوورى خانه‌قین له لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه دوو برا و ئامۆزایه‌كیان له نێو ماڵه‌كه‌یاندا ڕفێندران، داعش ئامۆزاكه‌ى ئازادكردووه به بێ به‌رامبه‌ر.
محه‌مه‌د عومه‌ر به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له قه‌ره‌ته‌په به SNNى راگه‌یاند: سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه له گوندى سەفسافهى سه‌ر به ناحیەى قه‌ره‌ته‌په سێ هاووڵاتی له نێو ماڵه‌كه‌ى خۆیاندا ڕفێندران.
وتیشى، “ڕفێندراوه‌كان دوانیان بران و خه‌ڵكى گونده‌كه‌ن و ئامۆزایهكیشیان كه به میوانى له ماڵیان بووه چه‌كداره‌كان ئه‌ویشیان ڕفاند و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه پێشتر داوا پاره‌ى له‌و دوو برایه كردبوو، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون هاوكارى داعش بكه‌ن.
محه‌مه‌د عومه‌ر راشگەیاند: ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى داعش یه‌كێك له رفێندراوه‌كان كه ئامۆزاى دووبراكهیه ئازاد كردووه كه‌سوكاریشی ده‌ڵێن له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنى هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان نه‌داوه به داعش و خۆیان ئازادیان كردووه.
به پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسى دووبراكه نادیاره و گومانیش ده‌كرێت ئامۆزاكه‌یان به خۆڕایى و بێ به‌رامبه‌ر ئازادكرابێت و پێده‌چێت له ترسى چه‌كدارانى داعش كه‌سوكاره‌كه‌ى نه‌یانه‌وێت راستییه‌كان ئاشكرا بكه‌ن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرزبووەوە
23 mins لهمهوپێش -
فالح ساری: هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرم
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرزبووەوە
23 mins لهمهوپێش -
فالح ساری: هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرم
17 hours لهمهوپێش



