
SNNـ بڕیار محەمەد
گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە بودجەی ساڵی داهاتوو بەردەوامە و بڕیارە سبەی شاندی تەکنیکی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە بووجەی ساڵی 2021 بچێتەوە بەغدا.
سەرچاوەیەک لەنێو شاندەکە بە SNNی راگەیاند: سبەی شاندی تەکنیکی حکومەتی هەرێم بە نوێنەرایەتی حکومەت و وەزارەتی دارایی و پلاندانان دەچێتەوە بەغدا و ، رۆژانی دووشەمە و پێنجشەمە لەسەر پرسی بوودجەی ساڵی 2021 گفتوگۆ دەکەن .
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتووێکی نزیک لەسەرپشکی کورد لە بوودجەی ساڵی 2021 رێکبکەون .
پێشتر جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند: “گفتوگۆکان بەو ئاراستەیە بەردەوامن کە ڕێککەوتنێکی درێژخایەنی لێ بەرهەم بێت”.
چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار باس لە رێککەوتنێکی سەرەتایی دەکەن لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستاندا بە مەبەستی بەڕێوەبردنی مەرزە سنوورییەکان لەنێو خۆیاندا.
میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەداوە “وەفدی نێوان هەردوولا کە سەرقاڵی دانوستانن، گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی حکومەتی ناوەند ئیدارەی ئەو دەروازانە بگرێتە دەست”.
سەرچاوەکان دەڵێن “هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر چەند خاڵێک لەوانە نوێنەرایەتیکردن و بەڕێوەبردنی ئیدارەی ئەو دەروازە سنوورییانە و رادەستکردنی 50 لەسەدی داهات بە هەولێر”.
More News
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
21 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
21 hours لهمهوپێش -
هاووڵاتییەک بەتۆمەتی بڕینی دارە سروشتییەکان لە بەرزنجە دەستگیر کرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
21 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
21 hours لهمهوپێش



