وەزیری دەرەوەی یۆنان، “تورکیا دەبێت گفتوگۆ بکات یان سزای بەسەردا دەسەپێنرێت”

وەزیری دەرەوەی یۆنان
SNN
نیکۆس دیندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان رایگەیاند: کارتەکانی بەردەم تورکیا تەنیا دوو دانە ماوە ئەویش ئەوەیە، کە گفتووگۆ و دانسوتان بکات لەسەر رۆژهەڵاتی دەریای سپی یاخود یەکێتی ئەوروپا سازی توندی بەسەردا بسەپێنێت.
نیکۆس ئاماژەی بەوەکردووە، بروا ناکەم وڵاتی تورکیا و سەرۆکەکەی رووبەڕووی داگای لاهای ببنەوە، بۆیە دەبێت تورکیا دانوستان لەسەر رۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست بکات و دەستدرێژییەکانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکەش راگرێت.
بەهۆی ئەو گەڕان و پشکنینانەی تورکیا بەدوای نەوت و غازدا کە لە دەریای سپی ناوەراست ئەنجامی دەدا لە رێگەی کەشتییەکی تایبەتەوە و ئەنجامدانی مانۆڕە سەربازییەکەی لە نزیک وڵاتی یۆنان، هەردوو وڵات سوپایان خستە حاڵەتی ئامادەباشی و کار گەیشتبووە ئەوەی کە جەنگ لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا رووبدات، بەڵام بە فشارەکانی فەڕەنسا و ئەمریکا تورکیا کەشتییەکەی گەڕاندەوە بەندەرەکانی خۆی.
More News
-
فالح ساری: هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرم
14 hours لهمهوپێش -
پەنا بۆ دادگا دەبەم و ڤیدیۆکە دەستکاریکراوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
فالح ساری: هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرم
14 hours لهمهوپێش



