بەهۆی ئیسرائیلەوە؛ خێزانی شاهانەی سعوودیە بوون بە دوو بەرەوە

شا سەلمان و محەمەد بن سەلمان
SNN
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا دەڵێت، پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سعوودیە لەگەڵ ئیسرائیل، خێزانی شاهانەی سعوودیەی کردووە بە دوو بەرەوە، بە جۆرێک شا سەلمان و شازادەی جێنشین لەسەری ناکۆکن.
رۆژنامەکە نوسیویەتی، کاتێک هەواڵی رێککەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل راگەیەندرا، شا سەلمان تووشی سەرسوڕمان بووە، محەمەد بن سەلمانیش ترس و نیگەرانی هەبووە لەوەی کە باوکی پشتیوانی لەو رێککەوتنە نەکات، چونکە بە بێ پشتیوانی سعوودیە، زەحمەتە بۆ ئیمارات کە بە ئامانجەکانی دواتری بگات.
باس لەوەشکراوە، شا سەلمان چەندین ساڵە بۆچوونی وایە دەبێت وڵاتانی عەرەبی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوبێت، هەروەها پشتیوانی لە خواستی فەڵەستینییەکان بۆ دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەکات، بەڵام محەمەد بن سەلمان بڕوای وایە کە دەبێت بەسەر ئەو ناکۆکیەی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلدا زاڵبن، کە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە، دەست لەناو دەستی ئیسرائیلییەکان بکەن دژ بە ئێران و پەیوەندییە بازرگانییەکانیش لەگەڵ ئەو وڵاتە پەرە پێبدەن.
ئەندامێکی خانەوادەی شاهانە بە رۆژنامەکەی وتووە، لەدوای راگەیاندنی رێککەوتنەکەی ئیمارات و ئیسرائیل، شا سەلمان فەرمانی بە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی کردووە هەڵوێستی سعوودیە سەبارەت بە دروستکردنی دەوڵەتێک بۆ فەڵەستین دووپاتبکاتەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بکرێت.
ئەگەری ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل کاردانەوەی زۆری لە ناوخۆی سعوودیە لێکەوتووەتەوە، شازادە تورکی فەیسەڵ باڵیۆزی پێشووی سعوودیە لە ئەمریکا، لای خۆیەوە لە وتارێکدا نوسیویەتی: “هەر وڵاتێکی عەرەبی کە بیەوێت شوێن بڕیارەکەی ئیمارات بکەوێت، دەبێت لە بەرامبەردا داواکارییەکی گەورەی هەبێت، چونکە دواتر باجێکی گەورە دەدات”.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر سهرۆكی دهزگای ههواڵگریی ئیسرائیل رایگهیاند: لە دوای ئیمارات و بهحرێن بهم نزیكانه، سعوودیهش لەبارەی ئاساییکردنەوەی پهیوهندییهكانی لهگهڵ ئیسرائیل رێکدەکەوێت.
More News
-
فالح ساری: هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرم
13 hours لهمهوپێش -
پەنا بۆ دادگا دەبەم و ڤیدیۆکە دەستکاریکراوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
فالح ساری: هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرم
13 hours لهمهوپێش



