لەپارێزگای هەڵەبجە یەکگرتوو بۆماوەی 15ڕۆژ سەرجەم بارەگاکانی دادەخات

مەڵبەندی-یەکگرتوو
SNN- عەلی حەمە سەعید
لەسەر داوای نەخۆشخانەی وەفاو بەمەبەستی پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروسییەکان و هاوکات زۆربوونی ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا، یەکگرتووی ئیسلامی بۆماوەی 15 رۆژ سەرجەم بارەگاکانی لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە دادەخات.
حەسەن شێخ عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی هەڵەبجەی یەكگرتووی ئیسلامی بە SNNی ڕایگەیاند: وەک بەدەمەوەچونێک بۆداواکەی تیمی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەی وەفا لەهەڵەبجە کەداوایان لە هاووڵاتییان و لایەنە سیاسییەکان کرد خۆپارێزی ئەنجامبدەن بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بەکۆرۆنا، لەلایەن لێژنەیەكی نەخۆشخانەی وەفا پەیوەندمان پێوەكرا بەمەبەستی رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیارماندا بارەگاکانمان دابخەین.
بڕیارماندا کە بۆماوەی 15ڕۆژ سەرجەم بارەگاكانمان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دابخەین بەمەبەستی رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هیچ جۆرە چالاکییەک ئەنجام نادەین.
بەرپرسەکەی مەڵبەندی هەڵەبجەی یەكگرتووی ئیسلامی ئەوەشی خستەڕوو، “پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بەنەخۆشانی كۆرۆنا توانیویانە خەمخۆرانە لەخزمەت هاووڵاتییان و تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنادا بن، بۆیە دەبێت هاووڵاتییانیش خۆپارێزی ئەنجام بدەن و ئەرکی سەرشانی ئەوانی قورستر نەکەن”.
More News
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
14 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
14 hours لهمهوپێش -
هاووڵاتییەک بەتۆمەتی بڕینی دارە سروشتییەکان لە بەرزنجە دەستگیر کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
14 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
14 hours لهمهوپێش



