داعش هێرشی كرده سه‌ر گوندێكى خانه‌قین و كوژراو هه‌یه

وێەی چەکدارێکی داعش فۆتۆ | گووگڵ
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى خانه‌قین چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر گوندێكى سنووره‌كه و به چه‌كى قه‌ناس هاووڵاتییه‌كیان كوشتووه. ئاسایش ده‌ڵێت زانیاریان هه‌بووه نۆ چه‌كدار له ناوچه‌كه جوڵه‌یان هه‌بووه.
شه‌مال عه‌بدولره‌حمان به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس به SNNى راگه‌یاند: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر گوندى ئوم حونته‌ى سه‌ر به ناحیه‌ى جه‌له‌ولا له سنوورى قه‌زاى خانه‌قین.
وتیشى: چه‌كداره‌كان به چه‌كى قه‌ناس په‌لامارى گونده‌كه‌یان داوه و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌كى گونده‌کە كوژراوه و تاوه‌كو ئێستاش شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان چه‌كداره‌كان و خه‌ڵكى گونده‌كه به‌رده‌وامى هه‌یه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: زانیاریمان هه‌یه نۆ چه‌كدارى داعش له سنورى گوندى ئیسلاح جموجۆڵیان هه‌بووه و وا دیاره هه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه په‌لامارى گونده‌كه‌شیان داوه.
چەکدارانی داعش جار بە جار هێرشدەکەنە سەر هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان ئەوەش دانیشتوانی ئەو ناوچانەی نیگەرانکردووە و ژمارەیەک گوند چۆڵکراون.
More News
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
13 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
13 hours لهمهوپێش -
هاووڵاتییەک بەتۆمەتی بڕینی دارە سروشتییەکان لە بەرزنجە دەستگیر کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند
13 hours لهمهوپێش -
دواین وادە بۆ بریکارەکانی خۆراک دیاری کرا
13 hours لهمهوپێش



