
یانەی بەرشەلۆنە لە جامی خوان گامبەر
SNN Sport
لە جامی خوان گامبەر، یانەی بەرشەلۆنە لە ناو یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی ئیلچی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 1-0 لێ بباتەوەو بۆ جاری 43 لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی ئەم جامە.
تاکە گۆڵی یاریەکە ئەنتوان گریزمان لە خولەکی 2ی یاریەکە تۆماری کرد.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای یاریەکە رۆناڵد کومان باسی لە یاریەکەو یاریزانی لاو ریکی پویگ کردوو وتی:” “بە ریکی پویگم راگەیاند زەحمەتە دەرفەتی یاریکردنت پێبدرێت، ئەو پێویستی بەوەیە بە شێوەیەکی ئاسایی یاری بکات ئاستی پێشبکەوێت و داهاتوویەکی گەورەی دەبێت بۆ یانەی بەرشەلۆنە،راست نیە من بە ریکی پویگم وتووە بە تەواوەتی ناتوانم پشتی پێببەستم، بەڵام ئەو دەبێت بە شێوەیەکی ئاسایی یاری بکات کە تواناکانی پێشبکەوێت، جێهێشتنی یانەکە بە خواستن بژاردەیە لە بەردەم ئەو یاریزانە،بە نسبەت ئەم یاریزانەو پیدری و ئەلینا ئاڵۆز دەبێت بۆ کێبڕکێکردن لە شوێنەکەی خۆیان “.
لەسەر یاریەکە وتی:” ئەمڕۆ چەندین دەرفەتمان دروستکرد، بە تایبەتی لە گێمی دووەم، 20 خولەک پاش دەستپێکی گێمی دووەم ئاستێکی نایابمان پێشکەشکرد”.
لە کۆتایدا وتی:” کۆتینیۆ یاریزانێکی نایابە و زۆر بە جددی کار دەکات، من دڵخۆشم بە ئاستی، ئەو بەشێکی گرنگە لەم یانەیە”.
More News
-
فالح ساری: هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرم
3 hours لهمهوپێش -
پەنا بۆ دادگا دەبەم و ڤیدیۆکە دەستکاریکراوە
10 hours لهمهوپێش -
کارێک بۆ ئەردۆغان دەکەم دڵی زۆر خۆش دەکەم
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
فالح ساری: هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 6ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرم
3 hours لهمهوپێش -
پەنا بۆ دادگا دەبەم و ڤیدیۆکە دەستکاریکراوە
10 hours لهمهوپێش



