لەسەر خۆپیشاندانەکەی مانگی رابردووی کەلار 10 کەس دەستگیرکران

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
10 کەس بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر قایمقامیەتی کەلار لە خۆپیشاندانەکەی مانگی رابردوو دەستگیرکران
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە SNN لە سەرچاوەیەکی پۆلیسی گەرمیان وەریگرتووە، بەهۆی ئه‌و خۆپیشاندانه‌كه‌ى له مانگى رابردوو ئه‌نجامدرا و دواتر سووتانى به‌شێك له قایمقامیه‌تى شاره‌كه و دوو ئۆتۆمبێلى نێو قایمقامیهتهكهى لێكهوتهوه، ئەو 10 کەسە لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو تا ئەمڕۆ، دەستگیرکراون.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ر بڕیارى دادوه‌ر و بە پشتبه‌ستن بووە به كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر به‌شداریكردنیان له خۆپیشاندانه‌كه و هه‌ڵكوتانه سه‌ر قایمقامیه‌تى كه‌لار.
ئێواره‌ى 22ى ئابى 2020 له شارى كه‌لار خۆپیشاندانێك له نێو بازاڕى شاره‌كه ئه‌نجامدرا. دواتر خۆپیشانده‌ران روویان له قایمقامیه‌تى كه‌لار كرد و چوونه نێو بیناكه و به‌شێك له كه‌ره‌سته‌ى بیناكه‌یان شكاند و سوتاند، هه‌روه‌ها دوو ئۆتۆمبیل كه یه‌كێكیان حكومى و ئه‌وى تریان هى پۆلیسێكى پاسه‌وانى قایمقامیه‌ت بوو سوتاند. دواتر قایمقامیه‌ت زیانه‌كانى سه‌ر بیناكه‌ى كه به‌شێكى به‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تى تاپۆى گه‌رمیان كه‌وتبوو به 100 ملیۆن دینار مه‌زه‌نده كرد.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



