یانه‌یه‌كی نه‌ناسراوی خولی نایابی عێراق چوار پیشه‌گه‌ری بیانی ده‌هێنێته ریزه‌كانی

ماکسی رۆلۆن
حێسن کەرکوکی- SNN Sport
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، یانه‌ی دیوانیه‌ی عێراقی چوار یاریزانی بیانی پێشكه‌شی هاندەران کردوووە ، ئەمەش بۆ به‌هێزكردنی ریزه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق.
ئیداره‌ی یانه‌كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانی ئەرجەنتینی ( ماكسی رۆلۆنی تەمەن 25 ساڵ ) و باڵی چه‌پی پێشووی تیپی دووه‌می یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ی ئیسپانی کرد كه له یانه‌ی فۆیرسا ئاماریای ئیكوادۆرییهوە هاتووه .
یانەکە یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاست ( ویسلی پێرێرای تەمەن 22 ساڵ )ی به‌رازیلی و هێرشبه‌ری ئیسپانی ( ئیسحاق بادیای ته‌مه‌ن 24 ) ساڵی پێشكه‌شی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد، له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ری به‌لجیكی ( نایسن كاباسیلی ته‌مه‌ن 26 ساڵ )کە یاریزانی پێشووی ئهندهرلەختی به‌لجیكی بووەو له كۆنگره‌كه ئاماده نه‌بوو به هۆی هۆكاری پەیوهست به گه‌شتی فرۆكه.
له كاتی پێدانی درێسی تیپه‌كه ( ماکسی رۆلۆن ) وتی:” دڵخۆشم به ئاماده‌بوونم لێره له نێوان یانه‌كه و هانده‌ران و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ، ده‌ڕوانمه ئه‌وه‌ی كه له دۆخێكی باش‌دا بین و كاره‌كان به شێوه‌یه‌كی باش بڕوات “.
له لای خۆیه‌وه ( پێرێرا ) سوپاسی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و متمانهیەی ئیداره‌ی یانه‌كه و هه‌وادارانی پێیان به‌خشی بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه له وه‌رزی داهاتوو “.
هه‌روه‌ها بادیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و پێشوازییه دیاره‌ی كرد كه له لایه‌ن به‌رپرسانی یانه‌كه لێیكراوهو وتی:”هه‌ست به متمانه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین له هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ یانه‌كه “.
كۆی به‌های گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار یاریزانه و به پێی وته‌ی( حسێن ئهلعنكوشی ) سه‌رۆكی یانه‌ی دیوانییه گه‌یشتووەتە ( ملیۆنێك و250 هه‌زار یۆرۆ ).
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت کێبڕکێکانی خولی عێراق رۆژی 25 تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو به به‌شداری 20 تیپ ده‌ستپێبكات ، له نێوانیاندا 14 یانە نوێنه‌رایه‌تی دامه‌زراوه حكومییه‌كان و 6 یانه‌ی ئه‌هلی نوێنه‌رایه‌تی ژماره‌یه‌ك له یانه‌كانی شاره‌كانی عێراق ده‌كه‌ن ، کە له نێویاندا یانه‌ی دیوانییه‌ی باشووری عێراق هەیە.
سه‌رۆكی یانه‌كه وتی:” پێویستمان به حكومه‌ت و هیچ وه‌زیرێك نیه له‌مه‌ولا ، متمانه‌مان هه‌یه به سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی وه‌به‌رهێنان، هیوادارین ده‌ستبه‌رداری بیرۆكراتی بین له به‌رامبه‌ر یانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاربكه‌ین به ئاڕاستهیەکی ته‌ندروست”.
عه‌نكوشی ماوه‌ی ساڵێكە گه‌ڕاته‌وه شاری دیوانییه‌ی زێدی خۆی ،پاش چه‌ند ساڵێك كه له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا به‌سه‌ری بردووه ، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌زموونی وه‌به‌رهێنان له بواری تۆپی پێدا.
یانه‌كانی عێراق به ده‌ست كاریگه‌رییه‌كانی ئاسه‌واری قه‌یران له وڵات‌دا ده‌ناڵێنن ، به تایبه‌تی دامهزراوییهكان كه پشت به مینحه‌ی ساڵانه ده‌به‌ستێت و ئه‌م ساڵ دواكه‌وت، له به‌رامبه‌ردا یانه ئه‌هلییه‌كان پشت به ده‌ستپێشخه‌رییه كه‌سییه‌كان ده‌به‌ستن.
یانه‌ی دیوانییه كه خاوه‌نی یاریگای تایبه‌ت به خۆی نیه ، یارییه‌كان هاشێوه‌ی یانه‌كانی تری عێراق له سه‌ر یاریگای كه‌ربه‌لای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌دات.
یانه‌كانی عێراق خاوه‌ن یاریگای نوێ نین ، له نێویاندا چوار یانه‌ی گه‌وره‌ی وه‌كو ( زه‌ورا، قووه جه‌وییه ، شوڕته و ته‌ڵه‌به) هەیە، ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات بۆ به‌كرێگرتنی یاریگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش، كه ناچاری ده‌كات واز له داهاتی فرۆشتنی پلیتی یارییه‌كان بهێنێت.


More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش



