گهندهڵییەکانی راكان جبورى زۆر به‌ربڵاو بووه و حكومه‌تی عێراقیش ئاگاداره

راکان جبوری
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى قۆرخكارییه‌كانى راكان جبورى پارێزگارى كه‌ركوك په‌رله‌مانى عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌ت له هه‌وڵى لێكۆڵینه‌وه و لێپرسرینهوهدان له گه‌ڵیدا و هه‌وڵ ده‌درێت له پۆستهكهشى لاببرێت.
رێبوار ته‌نها ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNى راگه‌یاند: پرسی راكان جبورى پارێزگارى كه‌ركووك گه‌نده‌ڵى و قۆرخاكارییهكانى زۆر بڵاوبووه‌ته‌وه و حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌وه‌ى گه‌نده‌لى گه‌یشتووه‌ته چى ئاستێك له كه‌ركوك.
وتیشى، “بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ لایه‌نى چاودێرى و حكوومى له په‌یوه‌ندیدان بۆ لێكۆڵینه‌وه و ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى هه‌نگاوى یاسایى له‌و باره‌یه‌وه نه‌نێت ئه‌وا حكومه‌ت خۆى به‌رپرسیار ده‌بێت و لێپرسینهوهكانمان به ئاراسته‌ى خودى حكوومه‌تیش ده‌چێت”.
پێشتر له لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراقه‌وه گه‌شتى ده‌ره‌وه له پارێزگارى كه‌ركوك قه‌ده‌غه‌كرا ئه‌مه‌ش به تۆمه‌تى ده‌ستهه‌بوونى له گه‌نده‌ڵى ئیدارى به تایبه‌تى له دروستكردنى پرۆژه‌كان و هه‌ر له سه‌ر سكاڵاى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى به‌رێوه‌به‌رى پرۆژه‌كانى كه‌ركوك و چوار فه‌رمانبه‌رى هه‌مان به‌ش ده‌ستگیركراون و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى دیكه‌ى پارێزگاش هه‌ڵهاتوون.
به پێى زانیارییه‌كان ئه‌و هه‌وڵه‌ى نێو په‌رله‌مانى عێراق به تایبه‌تى له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانه كورده‌كانه‌وه جولێندراوه له‌سه‌ر راكان جبورى، ئه‌مه‌ش دواى ده‌ستێوه‌ردانى پارێزگارى كه‌ركوك له هێنانى عه‌ره‌بى هاورده بۆ سنووره‌كه و دروستكردنى گرفت بۆ كورده‌كان و زه‌وتكردنى زەوی و زاریان.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



