هۆکاری چیبوو کە تیک تۆک و سناپ چات لە پەرلەمانی کوردستان قەدەغە کرا

SNNـ بڕیار محمەد
دوێنی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری بەكارهێنانی سناپ چات، تیک تۆک و ئینسیتاگرام لەكاتی دەوامی فەرمیدا لە فەرمانبەران قەدەغە کرا.
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە لەكاتی دەوامی فەرمیدا لە فەرمانبەرانی پەرلەمان قەدەغەكراوە، “دەبێت فەرمانبەر لەكاتی دەوامی فەرمیدا خەریكی كاری خۆی بێت، نەك بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان”.
وتیشی،”بەگوێرەی بڕیارەکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سناپ چات، تیک تۆک و هەموو ئەو تۆڕەکۆمەڵایەتییانەی کە دەبنە هۆی سەرقاڵکردنی فەرمانبەران، بەکارهێنانیان لەسەر هێڵی ئینتەرنێت-ی پەرلەمان رادەگیرێت، فەرمانبەران دوای دەوام ئازادن چۆن تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بەكاردەهێنن”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



