
ئیدن هازارد
SNN Sport
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت و ئەستێرەی یانەکەی ئیدن هازاردی بۆ ماوەی مانگێکی تر لە دەستدا.
رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، هازارد تووشی پێکان بووەتەوە و بەوهۆیەوە ماوەی 3 بۆ 4 هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.
هازارد لە رۆژی سێشەممە لە لایەن زیدانی راهێنەرەوە بۆ لیستی یاریزانەکانی بۆ یاری ڤەلەد وەلید بانگیکرد بۆ ئەوەی چەند خولەکێک یاری بکات، بەڵام بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری یاریەکە بکات، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو یاریزانە چەند رۆژێکە بە چڕی مەشق و راهێنانی بۆ گەڕانەوە دەستپێکردووە.
پێکانی هازارد لە ماسولکەکانی قاچی راستیدایە، زیدان لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکانی لایدەبات بۆ یاریەکەی ئەمشەو دژی ڤەلەد وەلید و بەشداری یاری یانەکەی بەرامبەر بە لیڤانتی و قادش ناکات و یەکەم یاری خولی یانە پاڵەوانەکانیش بێبەش دەبێت،بەڵام بۆ یاری کلاسیکۆ لەوانەیە بگەڕێتەوە.

More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
11 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
11 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
14 hours لهمهوپێش



