
مزگهوتى جهلیل خهیات له ههولێر
وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئاینی حكومهتی ههرێمی كوردستان له بارهی كردنهوهی دهرگای مزگهوتهكانهوه بڕیاریداوە، رۆژی دووشهممه بکرێنەوە.
بەپێی راگهیهندراوی وەزارەتەکە، تا رۆژی دووشهممه دهرگای مزگهوتهكان به داخراوی دهمێننهوه.
دهقی راگهیهندراوهكه
خەڵکی خۆشەویستی کوردستان
مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی
وێڕای سوپاسی بێ پایانمان بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو نوێژخوێنان کەلەماوەی رابردوودا پێگیریان بە ڕێنمایی و بڕیارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەھەرێمی کوردستان کردووە، کە ئەمەش بووەتە ھۆی پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان، ھەموو جیھانیش گەواھیدەرن بۆ بڕیارەکانی حکومەتی ھەرێم و گوێڕایەڵی ھاووڵاتیان لەو بوارەدا.
لێرەوە دەمانەوێ بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو ھاووڵاتیان رابگەیهنین، لەرۆژی دووشهممه داھاتوو کە دەکاتە 11/5/2020 بەپێی رێنمای و ئەگەری هەلومەرجی گونجاوی تەندروستی لیژنەی باڵای کۆرۆنا بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات.
ئەم رێکارانەی کەلەمەودوا پەیڕەو دەکرێ لەپێناوی ئەوەیە کە ھەموولایەک ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئایینی نیشتیمانی لەئەستۆبگرین بۆ پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیانی ئازیزمان.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
4 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
4 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 hours لهمهوپێش



